فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا سنووری شارۆچكەی ئامێدیان بۆردومان كردو بەهۆیەوە هاوڵاتییەك بریندار بوو.
ئێوارەی دوێنێ فڕۆكەكانی سوپای توركیا گوندی شێرانەیان لە ناوچەی بەرگارێی سنوری شارەدێی دێرەلوك لە شارۆچكەی ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆك بۆردوومان كرد.
بەپێی زانیارییەكان هاوڵاتیانی سنوورەكە لەئەنجامی ئەو بۆردومانەدا هاوڵاتییەك برینداربووە.