ئافرەتێك بەهاریكاری پیاوێك، هاوسەرەكەی خۆی دەكوژێت

30/08/2019 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لەڕووداوێكی نامۆدا، ئافرەتێك بەهاوكاری پیاوێك هاوسەرەكەی لەناو ماڵەكەی بەچەك دەكوژێت و پۆلیسیش هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیر دەكات.

پۆلیسی كەركوك بڵاویكردۆتەوە، ئافرەتێك بەناوی (ر. خ. أ) بەهاریكاری پیاوێكی تر بەناوی (ع. أ. ر) هەڵساون بە كوشتنی پیاوێك كە هاوسەری ئافرەتەكەیە بەناوی (م. أ. ع).

پۆلیس رایگەیاندووە، بەهۆی كێشەی ماڵ و تووندوتیژییەوە كە پیاوەكە بەرامبەر ئافرەتەكە ئەنجامیداوە، پیاوەكە كوژراوە.