رووداوێكی هاتوچۆ 6 قوربانی لێدەكەوێتەوە

30/08/2019 - 21:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە پارێزگای دهۆك سێ‌ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو سێ‌ هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون.

پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی كۆمەڵگەی دۆمیز بۆ ناحیەی فایدە لە باشووری دهۆك، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا، سەرنیشینانی ئۆتۆمبێلەكە (6) كەس بوون و لەئەنجامدا (3) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو (3) هاوڵاتییەكەی تریش بەسەختی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

روونیشیكردەوە، رووداوەكە بەهۆی تیژڕەوی شوفێرەكە بووەو ئەوانەشی كە گیانیان لەدەستداوە، هەر سێكیان لە رەگەزی نێرن و خەڵكی پارێزگای دهۆكن و تەمەنیان لە نێوان (25 – 30) ساڵان بووە.