له‌م پارێزگایه‌یی هه‌رێم ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌كرێت

31/08/2019 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیارە لەشاری سلێمانی لەناوەڕاستی مانگی ئایندەوە دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێبكاتەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیارە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو لەگەڵ نزیكبوونەوە لەوەرزی پاییز حكومەتی عێراق بڕە نەوتێكی دیاریكراو بۆ سلێمانی و هەرێمی كوردستان بنێرێت و دوای گه‌یشتنی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبكرێت.

پێشتر كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی ناردنی نه‌وت بۆ ئه‌مساڵ، ڕایگه‌یاندبوو، "ڕێژه‌كه‌ زیادو كه‌م ده‌كات له‌گه‌ڵ باشی و خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌گه‌ر هه‌ردولاش له‌په‌یوه‌ندی باش و به‌رده‌وامدابن، ڕێژه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وتیش بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم زیاد ده‌كات".