وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی خۆبه‌خشه‌كان زانیاری ده‌خاته‌ڕوو

31/08/2019 - 08:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هه‌وڵداین چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بینا و كه‌می ژماره‌ی پزیشك له‌ قه‌زا و ناحییه‌كان بكه‌ین، هاوكات له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی خۆبه‌خشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندرووستیش زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.

سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌میانی سه‌ردانێكدا بۆ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش رایگه‌یاند، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندرووستی دهۆك هه‌وڵیداوه‌ پزیشك بۆ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دابین بكات، به‌ڵام به‌ گشتیی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك گرفتی كه‌می ژماره‌ی پزیشك هه‌یه‌.

وتیشی: چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانی ته‌ندرووستی قه‌زاكه‌، درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌د قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌، له‌ هه‌وڵداین بۆ درووستكردنی یه‌كه‌یه‌كی فراوانتری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.

سامان به‌رزنجی له‌ باره‌ی خۆبه‌خشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندرووستییه‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ رێككاری پێویست ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ دامه‌زراندن و پرسی دامه‌زراندنی خۆبه‌خشانی بواری ته‌ندرووستیش له‌ لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه‌ بڕیاری له‌ باره‌وه‌ ده‌درێت.