گۆڕێكی تری بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

31/08/2019 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەمڕۆ لە ناوەندی شارۆچكەی شەنگال گۆڕێكی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان دۆزرایەوە، ڕووفاتی (10) كەسی تێدایە كە لەلایەن چەكدارەكانی داعشەوە كۆمەڵكوژ كرابوون.

گۆڕە بەكۆمەڵەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی چەكدارەكانی داعش هێرشیان كرد بۆ سەر شەنگال و داگیریانكرد.

لەمانگی ئابی ساڵی (2014) چەكدارەكانی داعش هێرشیان كرد بۆ سەر شارۆچكەی شەنگال و ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی ئێزدیان كۆمەڵكوژ كرد، تا ئێستاش زیاتر لە هەشتا گۆڕی بەكۆمەڵ لەناوچەكە دۆزراوەتەوە.