هێزەكانی پاسداران دوو گەنجی كورد دەدەنە بەر دەستڕێژی گولـلە

31/08/2019 - 09:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: هێزەكانی سوپای پاسداران لە گوندێكی سەر بە شاری مەهاباد دوو گەنجی كوردیان بە تۆمەتی هاوكاری كردنی حیزبێكی كوردستانی دایە بەر دەستڕێژی گوللە و هەردوویان گیانیان لە دەست دا.

 

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 30-8-2019 هێزەكانی سوپای پاسداران لە ناوچەی زیندوو سپی شاری مەهاباد دوو گەنجی كوردیان لە ناو ئۆتۆمبێلێەكەیاندا داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و هەردوكیان گیانیان لە دەست داوە.

 

هەروەها وتیشی: ئەو دوو گەنجەی كە كوژراون سادق ئاگووشی خەڵكی پیرانشار و بایەزید ڕەسوڵی خەڵكی گوندی حەسەن چەپی مەهابادەو هێزەكان هیرشیان كردووەتە سەر ماڵی سادق و باوكی و برایەكی دیكەیان دەستبەسەر كردووە و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستونەتەوە.