بەرێوبەرایەتی دەرهێنانی پاسپۆرت لەقەزاكاندا دەكرێتەوە

31/08/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی رایدەگەیەنێت: بەڕێوەبەرایەتی دەرهێنانی پاسپۆرت لەسەرجەم قەزاكان دەكرێنەوە.

 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: بەشێك لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان لە كەرتی گشتی لە هەموو قەزاكانیش دەكرێتەوە و بڕیاردراوە سەنتەرێكی دەرهێنانی پاسپۆرت لە قەزای كۆیەش بكرێتەوە.

 

ڕاشیگەیاندووە: بڕیارە لە قەزاكانی زاخۆ و سۆران و ئاكرێش سەنتەری دەرهێنانی پاسپۆرت بكرێتەوە.