"ڕێگای نێوای سەیدصادق- سلێمانی، كاتی كۆڕەوەكەش وەك ئێستا نەبووە"

31/08/2019 - 10:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

میدیاكارو شاعیرێك له شارەزوور ڕایدەگەیەنێت: لەسەروبەندی چاكسازیكردنی ڕێگای نێوای سەیدصادق بۆ سلێمانی و هەڵەبجەی تازە، یان ئەو ڕێگا نوێیەی بڕیارە بەم نزیكانە چاك بكرێت و تەواو بێت كاتی ڕاپەڕینەكەش "كۆڕەو" وەك ئەمڕۆ نەبووە.


بەپێی هەواڵێكی شارەزوور نیوز، میدیاكارو شاعیرێك له شارەزوور نوسیویەتی: لەسەرو بەندی چاكسازی كردنی ڕێگای نێوای سەیدصادق بۆ سلێمانی و هه ڵەبجەی تازە، یان ئەو ڕێگا نوێیەی بڕیارە بەم نزیكانە چاك بكرێت و تەواو بێت، ئەمڕۆ ئەوەندە قەرەباڵغی دروست بوو بوو دەتوت ڕۆژی حەشرە.


هەورەها ئاماژەی بەوەشكرد: ڕێزم هەیە ئەو خەڵكە بەپەلەو توڕە كەس ئامادەنەبوو هاوكاری ئەویتر بكات، نزیكەی نیو كاتژمێرمان پێچوو تاهەرچۆن بێت ڕزگارمان بوو،خوایە سەبرو ئارامی بەومیلەتە ببەخشە، بڕوابكە كاتی ڕاپەڕینە "كۆڕەو" مەزنەكەی 1991یش وەك ئەمڕۆ نەبووە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ماوەی چەند مانگێكە كاری نۆژەنكردنەوەو چاكسازی لە ڕێگای سەرەكی سلێمانی- سەیدصادق دەستی پێكردەوەو لەئێستاشدا بەشێك لەو ڕێگایە یەك ئاڕاستەیەو بەوهۆیەوە قەرەباڵغیەكی زۆر لە ڕێگاكەدا دروست بووە.