هەڵەبجە... دەستبەسەر 15 تەن جگەری مریشكی بەستوودا گیرا

31/08/2019 - 10:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی گومرگی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: دەستیان بەسەر بڕێك جگەری مریشكی بەستوودا گرتووە كە لەوڵاتی ئێرانەوە بە شێوەی نایاسایی هێنرابوونە هەرێمی كوردستان.

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گومرگی هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: لەسنووری گومرگی مەرزی پشتە دەستیان بەسەر بڕی 15 تەن جگەری مریشكی بەستوودا گرتووە كە لەوڵاتی ئێرانەوە هاتووەو لەناو بارە خشتدا حەشار درابوو.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەبەر ئەوەی جگەری بەستوو لە كوالێتی كۆنتڕۆڵ دەرناچێت هاوردەكردنی بە هەموو جۆرێك قەدەغەیەو ڕێگەپێدراو نییە.