پەرلەمانتارێك: هەرێم ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، بەڵام هاوڵاتیان بێ نەوتن

31/08/2019 - 11:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی توركیا دەكرێت بۆ ئەوەی سود لە نەوت و بەنزینی ببینن، بەڵام هاوڵاتیانی خۆت لە بێ نەوتی بەتانی بەكار بهێنن لە كاتی سەرمادا .

 

غالب محمد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: راستە جێگەی سەرسورمانە نەوتێكی زۆر دەردەهێنرێت لە بەسرە و پارێزگاكەی خزمەتگوزاری بەپێی پێویست نیەو كەمە بەڵام لە گەڵ ئەوەدا كارەبای بیست سەعات هەیە ، بەنزینی بەنرخێكی هەرزان و كوالێتیەكەی باشە ، ساڵانە زیاتر لە بەرمیلێك نەوتی سپی بەهاوڵاتیان دەدرێت ، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر نەخۆشی ژێرپەنجە لە سەر پارەی نەوت لەو پاڕێزگایە دەنێڕێتە دەرەوە ، ئەم ساڵا زیاتر لە یەك ترلێون دینار بۆ خزمەت گوزاریەكان سەرف كراوە .


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بەڵام تێبگە، ئەوەی جێگەی سەر سورمان ترە ئەوەیە لە سایەی دەسەلاتی خۆت و كوڕت و برازاكەت ئەمانەكراوە :

1. لە 2007 زیاتر لە 924 ملیون بەرمیل نەوت لە هەڕێم كوردستان دەركراوە، جگە لە غاز و كۆندێنسەر و غازی ماڵان و تاڵانكرنی نەوت بە ڕێگەی تەنكەر بۆ دەروەی وڵات و تاڵان كردنی نەوتی كەركوك، بەڵام دەست كەوتەكەی بۆ هاوڵاتیان ربعە موچە و پاشەكەوتی موچە بو، حكومەتی هەڕێم و هاوڵاتیەكانی قەرزاربوون و ئێوەش و كۆمپانیاكانتان دەوڵەمەندبوون .
2. جێگەی سەر سورمانتر ئەوەیە شارێك خاون دوو بەنداوە كەچی لەسایە ئێوەدا بەهۆی كەم ئاوی دەناڵێنێت ئەوەش شاری دەربەندیخانە.
3. ئەی ئەوە سەر سورمان نیە ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل هەناردەی توركیا بكەیت بۆ ئەوەی سود لە نەوت و بەنزینی ببینن، بەڵام هاوڵاتیانی خۆت لە بێ نەوتی بەتانی بەكار بهێنن لە كاتی سەرمادا .
4. شەرم نیە 950 ملیار دینار داهاتی هاتوچۆی هەڕێم بێت بەڵام 33 ملیار دیناری بۆ ڕێگەوبان سەرفبكەیت و داهاتەكەی تری كەس نەزانێت بۆ كێیە!
5.شەرم نیە سوتەمەنی هەموو كارەبای هەڕێم لە گەرمیان بێت بەڵام گەرمیان ڕۆژانە 10 سەعات كارەبای هەبێت، كەچی لە ناو هەرێمی كوردستان كارەبا بفڕۆشرێت بە عیراق.