سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

31/08/2019 - 12:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سبەینێ‌ یەك شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆتایی بەپشوی بەهارەی دەهێنێت و وەرزە نوێی یاسادانان دەست پێدەكەنەوەو سەرۆكی فركسیۆنەكان بۆچونیان لەبارەی كاری لەپێشینەی یاسادانان دەخەنەڕوو.

 

دوای ئەوەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەندامانی بانگهێشت كرد بۆ دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان سبەینێ‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی (كردنەوەی خولی پاییزە)ی ئاسایی ساڵی یەكەم بەرێوەدەچێت و لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆچونیان لەبارەی كاری لەپێشینەی یاسادانان دەخەنەڕوو.


جێگەی ئاماژەیە نۆ مانگ زیاترە ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاساییان خواردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا پەرلەمان تەنها سێ پرۆژەیاسای پەسندكردووە و 11 بڕیاریشی دەركردووە.