هاوڵاتیانی گەڕەكیێكی هەڵەبجە پێشنیارێك ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگاكەیان دەكەن

31/08/2019 - 12:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو – هەڵەبجە – حەیدەر حەمە ساڵح


ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی گەڕەكیێكی پارێزگای هەڵەبجە داوایەك ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگاكە دەكەن و ڕایدەگەیەنن: ڕێژەی بەردانەوەی ئاو زیاد بكەن بۆمان بۆ ئەوەێ ناچار نەبین ماتۆڕ بەكار بێنین و بە دەیەها ڤۆڵتیەی كارەبا بەخەرج بدرێت.


ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی گەڕەكی فەرمانبەران لەنزیك نەخۆشخانەی شەهید فاتیح لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجەیان كردووە، ڕایانگەیاند: ئێمە ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی گەڕەكی فەرمانبەران لەنزیك نەخۆشخانەی شەهید فاتیح شێوازی بەردانەوەی ئاوی گەڕەكەكەمان ڕۆژ ناڕۆژێكە، بەڵام زۆر كزو لاوازە بەجوریك بە ماتۆڕیشەوە هێشتا وەك پێویست ئاوی خواردنەوە ناگاتەسەربان و تەنكیەكانمان پڕ نابێت .


لە داواكاریەكەدا ئەوەش هاتووە: داواتان لێدەكەین ڕێژەی بەردانەوەی ئاو زیاد بكەن بۆمان بۆ ئەوەێ ناچار نەبین ماتۆڕ بەكار بێنین و بە دەیەها ڤۆڵتیەی كارەبا بەخەرج بدرێت و بارگرانی هەم لەسەر كارەبا دروست نەبێت و هاووڵاتیش خەرجی زیاد نەكات و ماڵانیش بێ ئاو نەبن.