كەركوك... دوو مۆڵگەی داعش دەسوتێنرێن

31/08/2019 - 13:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت: دوو مۆڵگەی رێكخراوی داعشیان لەپارێزگای كەركوك دۆزیوەتەوە وژمارەیەك چەك و تەقەمەنی تیایدا حەشار دراوە.

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵی، مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشیان لەناوچەی (تل حمە) لەپارێزگای كەركوك دۆزیوەتەوە، لەناو مۆڵگەكەدا 8 بۆمبی چێنراو و 100 گوللەو گولەنەبڕ و موشەكی قازیفە و رومانەو ئاڵای داعش و چەندین كەلوپەلی تر دەستیان بەسەر گیراوە.



هەروەها وتیشی: مەفرەزەیەكی تر توانیویانە مۆڵگەیەكی تری داعش لە دێی (عنانە)ی هەمان پارێزگا بدۆزنەوە كە جلی سەربازی و گوللەی بیكەیسی و جێگەی خەوتن و چەندین كەلوپەلی تری تێدابووە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە: كەلوپەلەكان گواستراونەتەوەو رادەستی لایەنی تایبەتمەند كراون و هەردوو مۆڵگەكەش سوتێنراون.