مانگی داهاتوو 20 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی لەم شارەی هەرێم دەدرێت

31/08/2019 - 17:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت "مانگی داهاتوو بەتێكڕایی 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دابین دەكەن".

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی (ئەمڕۆ 31ی ئابی 2019) رایگەیاند: ئێستا بەتێكڕایی 17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت، بەڵام بۆ مانگی ئەیلول بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، بەتێكڕایی 20 كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت.

ناوبراو بۆ دواڕۆژ وتیشی "ئەمساڵ دوای جەژنی نەورۆز، بەهۆی بارانبارینی زۆر لەهەرێمی كوردستان، بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان لەسنووری پارێزگای سلێمانی سەرڕێژ بوون ئەوەش بووەهۆی زیادبوونی كارەبای نیشتمانی.