وێنەكان ببینن ... دوو مانگا تەقینەوە

01/09/2019 - 08:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لەسنووری شارۆچكەی خانەقین گروپە چەكدارەكانی داعش دوو مانگای بۆمب ڕێژكراویان ڕەوانەی گوندێك كردووەو دواتر هەردوو مانگاكە تەقیونەتەوە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش دوو مانگایان ڕەوانەی گوندی ئیسڵاح كردووە لەسنووری شارۆچكەی خانەقین و دواتر هەردوو مانگاكە تەقیونەتەوەو بەهۆیەوە چەند كەسێك بریندار بوونەو زیانێكی مادی زۆریش بەرناوچەكە گەیشتووە.

گوندی ئیسڵاحی سەربە ناوچەی شێخ باوەی ناحیەی جەلەولایەو ناوچەكە بەردەوام كەوتۆتە بەر هێرش و پەلاماری گروپە چەكدارەكانی داعش.

 

 

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏أحذية‏‏

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏طعام‏‏

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏طعام‏‏