گەنجێك لەكاتی مەلەكردن خنكا

01/09/2019 - 08:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لەكاتی مەلەكردن گەنجێكی تەمەن (21) ساڵان خنكاو دواتر تەرمەكەی دەرهێندراو رادەستی كەس و كارەكەی كرایەوە.

گەنجەكە ناوی (ئەحمەد حاجی قاسم حوسێن) ەو تەمەنی (21) ساڵەو لەكاتی مەلەكردن لە ئاوی گوندی (لەكاوە) ی سەربە ناحیەی (تەكیە) ی كاكەمەن خنكا.

دوای ئاگاداركردنەوەی تیمە فریاگوزارییەكان، مەلەوانەكان تەرمەكەیان لەناو ئاوەكە دەرهێناو رادەستی كەس و كاریان كردەوەو پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی لەرووداوەكە دەستپێكردووە.