سلێمانی... لە 24 ڕوداوی هاتوچۆدا 58 كەس بونەقوربانی

01/09/2019 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: تەنها لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی 24 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوەو بەهۆیەوە 58 كەس بونەقوربانی.


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماری ڕوداوەكانی هاتوچۆی هەفتەی ڕابردووی سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوكردوەو ئاماژەی بەوەكرد: تەنها لەوەیەدا 24 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە.


هەروەها بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ئەو 24 ڕوداوەی هاتوچۆوە پێنج كەس گیانیان لە دەستداوەو 53 كەسیش برینداربوون.