چەمچەماڵ... دەستڕێژی گوللـە لەدوو گەنج كرا، یەكێكیان گیانی لەدەستدا

01/09/2019 - 10:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئێوارەی دوێنێ شەممە لە ناحیەی شۆڕش سەر بەقەزای چەمچەماڵ دەستڕێژی گوللـە لە دووگەنج كراو یەكێكیان گیانی لە دەستدا.


پەیامنێرمان لە ناحیەی شۆڕشەوە پێی ڕاگەیاندین: ئێوارەی دوێنێ شەممە 31-8-2019 لەلایەن چەند كەسێكەوە دەستڕێژی گوللـە لە دوو گەنج كراو بەهۆیەوە یەكێكیان گیانی لە دەستداو یەكێكیشیان برینداربوون.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: گەنجە بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنكراوەو لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە دەستی پێكردووە.