زانیاری نوێ لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش

admin 01/09/2019 - 10:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مانی شەشی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ست "كوردیو" كه‌وتووه‌ ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤-٥ /٩ / ٢٠١٩ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت و یه‌كه‌م شوێنیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هه‌ر به‌پێێ زانیاریه‌كان ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٨ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.