گۆڕانكاری لە پاسپۆرتی عێراقیدا دەكرێت

01/09/2019 - 13:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پاسپۆرتی عیراقی گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و سیمكارت لە پاسۆرتەكەدا بەكاردەهێنرێت و پێویستی بە مۆری هاتن و رۆیشتن نابێت.

 


عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: گۆڕانكاریی لە پاسپۆرتی عیراقیدادەكرێت كە سیمكارت لە پاسۆرتەكەدا بەكاردێت تا پێویستی بە مۆری هاتن و رۆیشتن نەبێت، دوو وێنەی دیارترین شوێنی هەر پارێزگایەكیش لەسەر پاسپۆرتەكە دەبێت.

 

ووتیشی: لاپەڕەی یەكەمی پاسپۆرتەكە سیمكارتێكی تێدایە كە سەرجەم زانیارییەكانی خاوەن پاسپۆرتەكەی تێدایە و بێجگە لە پەنجەمۆر، چاویش دەخوێنێتەوە، ئیتر پێویست بە مۆری هاتن و رۆیشتن ناكات، چونكە پەڕەی یەكەمی پاسپۆرتەكە هەموو زانیارییەكی تێدایە.