نوسین و خوێندنەوەی كتێب لەسزای زیندانیان كەمدەكاتەوە

01/09/2019 - 15:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ یەك شەممە پێشانگەیەكی كتێب لەچاكسازی گەوران بۆ 12 سزادراو سێ‌ كارمەند كرایەوە و كتێبەكانیش 28 بابەتی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو و كە لەلایەن ئەو زیندانیانەوە نوسراون.

 

كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: چالاكی لەم جۆرە زۆر گرنگن و ماناو ئیشی ڕاستەقینەكەی ئەم شوێنە ئەوەیە چونكە ئەوانەی لەژیانیاندا تاوانێكیان كردوە ئێویستە شیاندنەوەیان بۆ بكرێت و فێری پیشەی جۆراوجۆر بكرێن بۆ ئەوەی دوانەكەون لە كۆمەڵگە.

 

هەروەها وتیشی: ئەو زیندانیانەی كتێب دەخوێننەوە یان كتێب دەنوسن یان خۆیان و زیندانیەكان فێری پیشەی جۆراوجۆر دەكەن، پێویستە بەیاسا وابكرێت لەتاوانەكەی كەمبكرێتەوەو دەبێت پەرلەمانی كوردستان بیر لە یاسایەكی لەو جۆرە بكاتەوە.