به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی سپێده‌ دادگایی ده‌كرێت

02/09/2019 - 10:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ (2-9-2019) عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی سپێده‌ له‌ به‌رده‌م دادوه‌ر له‌ دادگای دهۆك ئاماده‌بێت ، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی سپێده‌ سكاڵایه‌كی له‌لایه‌ن زانكۆی دهۆك له‌سه‌ر تۆماركرابوو .

له‌ (28)ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سكاڵای دژی زانكۆی دهۆك تۆماركرد ، به‌هۆی هێنانی گڕوپێكی سه‌ماكاری سریلانكا بۆ ناو حه‌ڕه‌می زانكۆكه‌ .

كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌ش رووماڵی تۆماركردنی سكاڵاكه‌ی كرد و چه‌ندین راپۆرتی له‌سه‌ر ئه‌نجامدا ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا زانكۆ دهۆك سكاڵای له‌سه‌ر عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی سپێده‌ تۆماركرد ، چونكه‌ رووماڵی ئه‌م كاره‌ی كردووه‌ و ره‌خنه‌ی له‌ هێنانی گڕوپێكی سه‌ماكار بۆ زانكۆكه‌ گرتبوو .

هه‌ر به‌م هۆیه‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ (2-9-2019) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی سپێده‌ له‌ دادگا ئاماده‌ده‌بێت ، پاش ئه‌وه‌ی نوسراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن (بنگه‌هێ پۆلیسێن خه‌بات ) ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دادگا ئاماده‌بێت .

ئەلبوومی وێنەکان