هەولێر... مامۆستایانی گرێبەست گردبونەوە

02/09/2019 - 10:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەك لە مامۆستایانی گرێبەست لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبونەوەو داوای دامەزراندن لە حكومەتی هەرێم دەكەن.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەك لە مامۆستایانی گرێبەست لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر دژی دانەمەزراندنیان گردبونەوەو داوا دەكەن حكومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەربكەن.


ئەو مامۆستایانە ئاماژەیان بەوەشكرد: ئەوان زیاتر لە سێ ساڵە وەك گرێبەست دەوام دەكەن و بەپێی یاسا دەبێت بكرێن بە هەمیشەیی.