مزگەوتێك ئاگر دەگرێت

02/09/2019 - 13:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئاگر لە مزگەوتێكی شارۆچكەی دەربەندیخان كەوتەوە بەهۆیەوە زیانی ماددیی بەر مزگەوتەكە كەوت.

بەیانی ئەمڕۆ، لە شارۆچكەی دەربەندیخانی سەر بەپارێزگای سلێمانی، مزگەوتی ئیخڵاس ئاگری گرت.

بەرگری شارستانی دەربەندیخان رایگەیاند، ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەبای هەواكێشی مزگەوتەكەوە دروست بووە، ژمارەیەك كتێبی ئاینی و قورئان و فەرش و پەنجەرە بەتەواوی سووتاون و بیناكە ڕەش بۆتەوە.

باسی لەوەشكرد، ئەو شوێنەی ئاگرەكەی لێكەوتۆتەوە، شوێنی نوێژی ژنان بووەو تیمەكانیان توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵبكەن.