به‌غدا بڕی پاره‌ی مووچه‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌ ده‌یداته‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

02/09/2019 - 17:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌غدا بڕی پارەی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی ئاشكرا ده‌كات كه‌ دەگاتە 2.7 ملیار دۆلار، كه‌ تیایدا وەزارەتی ناوخۆ لە ڕیزبەندی سەرەوەی لیستەكەدایە و دواتر وەزارەتی بەرگری و پاشان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

بەپێی خشتەیەكێك كه‌ وێنه‌یكی ده‌ست "كوردیوو" كه‌ بۆ مووچەی مانگانەی فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان ئامادەكراوە و  بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران لە عیراقدا 2.7 ملیار دۆلارە، كە دەكاتە 54%ی كۆی خەرجییەكانی بەكاربردن حكومەتی عیراقی بۆ ساڵی 2019.

لە خشته‌كه‌، وەزارەتی ناوخۆ لە ڕیزبەندی یەكەمدایە بە زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار، ئەمەش زیاترە لە 26%ی كۆی گشتی مووچەی فەرمانبەران و دواتر وەزارەتی بەرگری، كە مووچەی مانگانەی 381 ملیۆن دۆلارە و 14%ی كۆی گشتی مووچەی فەرمانبەران پێكدەهێنێت، مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە پلەی سێیەمدایە، كە بڕەكەی 311 ملیۆن دۆلارە و 11.4ی كۆی گشتی مووچەی فەرمانبەران پێكدەهێنێت.

ئەلبوومی وێنەکان