كەركوك... ئەفسەرێكی پۆلیس لەلایەن زاواكەیەوە تەقەی لێدەكرێت

03/09/2019 - 16:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ووتەبێژی پۆلیسی كەركووك ڕایدەگەیەنێت: ئەمرۆ سێشەممە پیاوێك لەگەڕەكی‌ ئازادی‌ شاری‌ كەركوك بەهۆی‌ دەمەقاڵێی لەگەڵ خەزوری شەڕو پێكدادان لەنێوانیان دروست دەبێت و چوار فیشەكی پێوە دەنێت.


عەقید ئەفراسیاو، ووتەبێژی پۆلیسی كەركووك بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: پێشنیوەڕۆی‌ ئەمرۆ سێشەممە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە هاوڵاتییەك بەناوی‌ (ت. م. ع) كە پێشمەرگەیە  بەچوار فیشەك خەزوری‌ خۆی‌ بەناوی‌ (د. ئە. ك) برینداركرد كە پیشەی‌ پۆلیسە، بەڵام دوای چونە دەرەوەی لە ماڵەكە فیشەكێكی‌ ناوە بەسەری‌ خۆیەوەو تاوەكو ئێستا هەردوكیان لەژیاندا ماون.


هەروەها ووتیشی: روداوەكە لە گەڕەكی پەنجا عەلیی كەركووك بووە و لەئێستادا هەردووكیان لە نەخۆشخانەی ئازادیی كەركووك لەژێر چاودێری پزیشكدان.