كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە كەسوكاری قوربانیان

03/09/2019 - 16:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: پێویستە ئەوانەی سكاڵایان تۆماركردووە لەسەر تاوانبارانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەڵام تا ئێستا وەكالەت نامەیان نەكردوەتەوە لەماوەی 10 ڕۆژدا سەردانی ئۆفیسەكانمان بكەن.


لوقمان عبدالقادر محمد، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە لە ڕاگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ كوردیو نێردراوە ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم كەسوكاری شەهیدان و بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دەكەین كە سكاڵایان لەسەر ئەو كەس و كۆمپانیایانەی كە چەكی كیمیاییان فرۆشتووە بە ڕژێمی بەعس بەڵام تا ئێستا وەكالەتنامەیان نەكردوەتەوە بۆ پارێزەرانی كەیسەكە لە زوترین كاتدا بێن ئەگینا سكاڵاكەیان هەڵدەوەشێتەوەو مافیان دەفەوتێت.


ئاماژەی بەوەشداوە: دواكات بۆ كردنەوەی وەكالەت 15-10-2019یەو جگە لەڕۆژانی هەینی و شەممە هەموو ڕۆژێك لە كاتژمێر 9 – 5ی ئێوارە لە نوسینگەكانمان لە (ماڵی شەهید عومەری خاوەر لە هەڵەبجە ، گەلەری ڕەند – نهۆمی چوارەم لە سلێمانی) پێشوازی لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین.

 

ئەلبوومی وێنەکان