فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی لە ناحیەی سەنگەسەر كرایەوە

04/09/2019 - 13:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوای چەند مانگێك چاوەڕوانی دواجار فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی ناودەشت لەناحیەی سەنگەسەری سەر بەقەزای پشدەر كرایەوە، ئەمە لەكاتێكدایە كە بەهۆی نەبونی فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی هاولاتیانی سنورەكە مامەڵەی كارتی نیشتیمانی وەستابوو،ڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت: دوای تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی توانیان بەسەر ئەو گرفتانەدا زاڵ بن كە بوونەتە ڕێگر لەبەردەم كردنەوەی ئەو فەرمانگەیە لەسنوری ناحیەكەیان.

 

بەڕێوەبەری كارتی نیشتیمانی سلێمانیش دەڵێت: بەهۆی ڕێكخستنەوەی سێرڤەرەكان تا ڕۆژی یەك شەممە پێشوازی لەهاوڵاتیان ناكەن بەڵام لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هاوڵاتیانی سەنگەسەر دەتوانن مامەڵەی كارتی نیشتیمانی لەناحیەكەیان ئەنجام بدەن.