چەمچەماڵ... چوار كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران

04/09/2019 - 14:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی دەست گیر كردنی چوار كەس بەتۆمەتی بەكار هێنانی مادەی هۆشبەر لە چەمچەماڵ ڕاگەیاندو ئەوەی خستەڕوو: بەردەوام دەبین لەڕوبەڕو بونەوەی مادە هۆشبەرەكان و تەواوی ئەودیاردانەی كەپەیوەندیان بەتێك دانی ئاسایشی كۆمەڵایەتیەەوە هەیە.


بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی لەسنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری بەردەوامین لە ڕوبەڕو بونەوەی بەكار هێنان و بازرگانی كردن بە مادەی هۆش بەر لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەماندا.


ئەوەشی خستەڕوو: لەماوەی دەڕۆژدا پاش گەڕان و پشكنینێكی زۆر لەڕێگەی سەر چاوەتایبەتەكانی خۆمانە و لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بەبڕیاری دادوەر توانیومانە چوار كەس دەست گیر بكەین و یەكێك لەو چواركەسە بڕی حەوت گرام لەمادەی كریستاڵ و چەند پارچەشوشەیەك كەبۆ بەكار هێنای ئەو كریستاڵەیە لەماڵەكەیدا دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە لەهەمانكاتدا كەسێكی تر كە بەرەگەز ئێرانیە بڕی دوازدە دەنك حەبی هۆشبەری پێگیراوە كەئەویش مادەی هۆشبەرە بەكار هێنانی ڕێگەپێنەدراوە لەئێستادا ئەوچواركەسە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ۱٤ی هۆشبەر بەندن.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی دڵنیایی دەدەین بەهاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان كەبەردەوام دەبین لەڕوبەڕو بونەوەی مادە هۆشبەرەكان و تەواوی ئەودیاردانەی كەپەیوەندیان بەتێك دانی ئاسایشی كۆمەڵایەتیەەوە هەیە دوایش لەهاوڵاتیان دكەین كەهاوكارو هەماهەنگمان بن و لەهەبونی ئەودیاردانەی كەدەبنە هۆی تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی .