گۆڕان ناوی كاندیده‌كانی ئاشكرا ده‌كات

04/09/2019 - 14:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه‌ له‌ نێوان گۆران و یه‌كێتی كراوه‌ بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌ ئیدارییه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رپرسێكی گۆڕان ناوی كاندیده‌كانیان ئاشكرا ده‌كات.

 نزار مه‌حمود، باژێڕوانى مه‌كۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان  راگه‌یاند: به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه‌ له‌ نێوان ئێمه‌ و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان واژۆى له‌سه‌ر كراوه‌ بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌ ئیدارییه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ئێستادا ده‌بێت پۆسته‌كانى جێگرى پارێزگار و قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بیاره‌ وه‌ربگرین.

ئاشكراشیكرد: بۆ پۆستى جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ( شاهین حه‌مه‌ ڕه‌زا) و بۆ پۆستى قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ (حه‌مید بارام) و بۆ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بیاره‌ (جیهاد سابیر)مان كاندید كردووە، به‌جۆرێك له‌ ئێستادا (حه‌مید بارام) خۆى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بیاره‌یه‌ و ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ قایمقامى هه‌ڵه‌بجه‌ و (جیهاد سابیر)یش پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بیاره‌ وه‌رده‌گرێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ دوارۆژ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: سبه‌ینێ ناوى كاندیده‌كانمان بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌نێرینه‌ دیوانى پارێزگا ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ى دواین رێككه‌وتنى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ كاراكردن و ده‌ستبه‌كار بوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كه‌ له‌ 25 ئه‌ندام پێكدێن.