حكومه‌تی هه‌رێم" پێش زستان نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كه‌ین"

04/09/2019 - 16:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
لە راگەیاندراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێ پێش ھاتنی وەرزی زستان، نەوت بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا  ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێ پێش ھاتنی وەرزی زستان، نەوت بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشبکرێت و ھەریەک لە وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی،  راپۆرتێکی بەرفراوانیان لە بارەی کێشەو گرفت و پێداویستییەکانی وەرزی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ پێشکەشکرد.

ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر گرنگیدان و پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا کردەوە، کە لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی ھەرێم دەبێت و پێویستە کار لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنگەو زانکۆکانی کەرتی گشتی بکرێت، بە شێوەیەک کە جیاوازی ئاستی نێوان خوێندنگەو زانکۆ حکومی و تایبەتەکان کەمبکرێتەوە.

راگەیاندراوەکەی  ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکردووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک لە وەزیرانی پەروەردە، خوێندنی باڵا، دارایی و پلاندانان پێکبھێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستییە گرنگەکانی وەرزی ئێستای خوێندن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات دابین بکرێن.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ھەروەھا وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، پێش ھاتنی وەرزی زستان، نەوتی سپی بەسەر ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دابەشبکرێت، کە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێبکرێت، بەرنامەیەکیش دابنرێت بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتی رێگاوبانەکان پێش دەستپێکردنی بارانبارین.

ئەنجومەنی وەزیران ھەروەھا گفتوگۆی لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی کرد وەک بەرگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و رێکخستنەوەی کاری ژمێریاری یاسایی