ڤیدیۆ.. دانپانانی ئافره‌تێك كه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل پیاوان به‌ستاوه‌ و دواتر هه‌ره‌شه‌ی لێكردوون

04/09/2019 - 17:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ژن له‌ پارێزگای دهۆك په‌یوه‌ندی لەگەڵ حەوت پیاو ده‌ به‌ستێت و دواتر هه‌ره‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان لێده‌كات.


موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، وته‌بێژى پۆلیسی دهۆك له‌ هه‌ژماری تایبه‌تى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڤیدیۆ دانیانانی ئافره‌ته‌كه‌و هوێرێه‌كی كوری بڵاو كردنه‌وه‌ كه‌ هاوكاری كردووه ژنه‌كه‌ ده‌لێت"ژنه‌کە خه‌ڵكى رۆژئاوای كوردستانه‌، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كى له‌لایه‌ن پۆلیسى دومیز ده‌ستگیركراون".

ئەو پیاوەی دەستگیرکراوە لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت "كاتێك ئه‌م ژنه‌م ناسی، داواملێكرد كاری نه‌شیاو له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامبدات و وێنه‌ی و ڤیدیۆی ئه‌وان به‌ روتی بگرێت و بۆ منى بنێرێت، منیش په‌یوه‌ندیم به‌و كه‌سانه‌ ده‌كرد كه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌مان نه‌ده‌نێ وێنه‌كانیان بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌".

هەروەها ژنەکە ڕوونیدەکاتەوە "له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌س په‌یوه‌ندیم دروستكردبوو و كاری نه‌شیاوم له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداون و وێنه‌ و ڤیدیۆی ئه‌وانه‌م گرتبوو كه‌ دواتر داومه‌ته‌ ده‌ست هاوڕێكه‌م".

ڕەنگاڵە