سلێمانی... هۆشداری دەدرێتە ئەو كەسانەی تاسەی نایاسایی دروست دەكەن

05/09/2019 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەری بەشی زیادەڕەوی لەشارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سزایی ماددی ئەو كەسانە دەدرێت كە تاسەی نایاسای دروست دەكەن و پێویستە هاوڵاتیان خۆیان لەو حاڵەتە بەدووربگرن.

 

ئاری عوسمان، بەڕێوەبەری بەشی زیادەڕەوی لەشارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەگەر تیمەكانی زیادەڕەوی لەشارەوانی سلێمانی ئەو لایەنە یاخود ئەو كەسەی تاسەی نایاسایی دروستكردووە بدۆزنەوە، بە سزای ماددیی 500 بۆ یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار سزایدەدەن، چونكە بەشێكی زۆر لە تاسە نایاساییەكان زیان بە هاووڵاتیان و ئۆتۆمبێلەكانیان دەگەیەنن.

 

ئاری عوسمان وتیشی: بەدەر لەسزای ماددیی لەبەشی یاسایی شارەوانی بەڵێننامە بەو كەسە پڕدەكەینەوە كە جارێكی دیكە تاسەی نایاسایی دروست نەكات.

 

بەڕێوەبەری بەشی زیادەڕەوی لەشارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا: تیمەكانیان ڕۆژانە بۆ هەر حاڵەتێكی زیادەڕەوی بەگشتی و تاسەی نایاسایی بەتایبەتی، لەنێو شاری سلێمانی دەگەڕێن و ڕێگری لەكارێكی لەوشێوەیە دەكەن.