وەزارەتی پەروەردە هۆشداری دەدات

05/09/2019 - 10:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە ڕۆژنامەنوسان و ڕایدەگەیەنێت: بەشی كاروباری یاسایی له وەزارەت ڕادەسپێردرێت كه داوای یاسایی تۆمار بكەن دەرهەق بە هەر دامەزراوەیەكی میدیایی كە هەوڵی به لاڕێدابردن بدات.


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەواڵێكی دەزگایەكی میدیایی بەبێ ئەوەی ئاماژە بەدەقی هەواڵەكەو دەزگا میدیاییەكە بكات، ڕایگەیاند: بۆ هەر بابەتێك كه پەیوەندی به پرۆسەی پەروەردەوە هەبێت، پێویسته میدیاكان به بینراو وبیستراو خوێندراو سۆشیال میدیایەوە زانیاریەكان بەووردی و دروستی له وەزیر یان وتەبێژی فەرمی وەزارەت وەربگرن.


ئەوەشی خستەڕوو: وەزارەت بەرپرس نیه له هەر هەواڵێك كه دروست نەبێت و فەرمانی فەرمی پێدەر نەچوێنرابێت.


ئاماژەی بەوەشكرد: بەشی كاروباری یاسایی له وەزارەت ڕادەسپێردرێت كه داوای یاسایی تۆمار بكەن دەرهەق بە هەر دامەزراوەیەكی میدیایی كە هەوڵی به لاڕێدابردن بدات و نابەرپرسانه مامەڵه لەگەڵ پرۆسەی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بكات.