وه‌زیری ناوه‌خۆ هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ هیچ لایه‌كی قبول ناكه‌ین

05/09/2019 - 14:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
تایبه‌ت به‌ ڕێزنه‌گرتن له‌ئه‌فسه‌رانی‌ (ئاسایش، پۆلیس و پێشمه‌رگه‌)، وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هۆشداریده‌دات.

 به‌ پێی نوسراوێك كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستكوردیوكه‌وتووه‌ و واژۆی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ره‌ و ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م پارێزگاو ئیداره‌كانی‌ هه‌رێم و ته‌واوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆو هاوشێوه‌كانی‌ ده‌كات داوای‌ ڕێزگرتن له‌ئه‌فسه‌رانی‌ پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و ناوخۆ ده‌كاته‌وه‌، جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك قبوڵناكرێت.

له‌و نوسراوه‌دا ، جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ یاساكانی‌ سه‌ربازی‌ سه‌باره‌ت به‌ڕێزگرتن له‌ئه‌فسه‌رانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆو ئه‌فسه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌رانی‌ ئاسایش كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌ ((پێویسته‌ له‌هه‌موو جێگه‌و شوێنێك ڕێز له‌ئه‌فسه‌ران بگیرێت به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و پله‌ سه‌ربازیه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ و هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك له‌مباره‌یه‌وه‌ قبوڵناكرێت ته‌نانه‌ت له‌مه‌فره‌زه‌و بازگه‌كانیش)).