رێباز حه‌ملان له‌ پۆسته‌ نوێه‌كه‌ی لای سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ست به‌كار بوو

05/09/2019 - 14:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

رێباز حه‌ملان وزیری پێشووی دارایی له‌ كابینه‌ی رابردوو پۆستێكی نوێ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێده‌درێت و ده‌ست به‌ كار ده‌بێت.

بە بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رێباز حەملان وەک یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی دەستبەکاربوو.

ڕێباز حەملان بەکالۆریۆسی لە یاسا ھەیە و بەرپرسی کارگێڕی کۆمپانیای وشە و جێگری بەرپرسی ڕێکخەری دارایی و کارگێڕیی گۆڕان بووە و دواجار له‌ سه‌ر پشكی گۆران بۆته‌ وه‌زیری دارایی له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌ت به‌ڵام دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان گۆران و پارتی و ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانی گۆران له‌ حكومه‌ت ناوبراو له‌ وازی گۆران هێناو وه‌ك وه‌زیری دارایی له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌ست به‌كار بۆوه‌.