هه‌واڵه‌ ناخۆشه‌كه‌ بۆ مووچه‌خۆران به‌رده‌وامه‌

05/09/2019 - 15:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆى دواكه‌وتنى هاتنى پاره‌وه‌ دابەشكردنى مووچه‌ دواکەوت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند "هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان، دابه‌شبكرێت، به‌ڵام ئه‌و مووچه‌یه‌ دابه‌شنه‌كرا".

به‌ پێی زانیاریه‌كان "هۆكارى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى، وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان پاره‌ى نه‌خستووه‌ته‌ سه‌ر حسابى ئه‌و بانكه‌ى كه‌ مووچه‌كه‌ى لێوە دابه‌شده‌كرێت".

به‌هۆى ئه‌و دواكه‌وتنه‌وه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌، ئه‌گه‌ر یه‌كشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان نه‌توانێت ئه‌و پاره‌یه‌ بخاته‌ سه‌ر حسابى بانكى ناوبراو، ئه‌وا دابه‌شكردنى مووچه‌ زیاتر دواده‌كه‌وێت بۆ رۆژى سێشه‌ممه‌، چونكه‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ پشووى رەسمییه‌.