هۆکاری دواکه‌وتنی مووچه‌ نه‌زانراوه‌

06/09/2019 - 10:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بڕیار بوو ده‌ست به‌ دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان بکرێت به‌ڵام دابه‌ش نه‌کرا.

تاوه‌کو ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ دابه‌ش نه‌کردنی مووچه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌رێم حه‌مه‌ ساڵح، به‌ڕێوبه‌ری بانکی شاره‌زوور رایگه‌یاند: تائێستا هۆکاری دابه‌ش نه‌کردنی مووچه‌ نه‌زانراوه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ مووچه‌ دابه‌ش ده‌کرێت یاخود نه‌خێر وتی: دیار نیه‌ که‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ مووچه‌ دابه‌ش ده‌کرێت یاخود نا هیچ زانیارییه‌ک نه‌دراوه‌ پێمان.

دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته‌ حه‌وته‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران که‌ له‌دوای لابردنی پاشه‌که‌وتی مووچه‌وه‌.