بڕیارێك له‌باره‌ی‌ ئەم خوێندنگایانەوە دەردەچێت

06/09/2019 - 10:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

چه‌ند بڕیارێك لەلایەن په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانییەوە سەبارەت بە خوێندنی‌ خوێندنگه‌ ئینگلیزییه‌كان دەردەچێت و په‌روه‌رده‌كانیش گشتاندنیان پێكردووه‌ كه‌ "بۆ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن وانه‌كانیان به ‌ئینگلیزی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".

 

به‌گوێره‌ی‌ نووسراوێك کە به‌ڕێوه‌به‌رایەتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ رۆژهه‌ڵات لە سلێمانی گشتاندنی‌ پێكردووە بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و باخچه‌كانی سنووری ئەو به‌ڕێوه‌به‌رایەتییە، تێیدا ئەوە روونكراوه‌ته‌وه‌ کە له‌سه‌ر بڕیاری‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ بڕیاردراوه‌ خوێندنگه‌كانی‌ 1 بۆ 6 ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ئەوانەی کە بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ (2015 ـ 2016) وانه‌كانی‌ (بیركاری‌ و زانست)یان به ‌ئینگلیزی‌ تێدا وتراوەتەوە، له‌مساڵدا ئه‌و وانانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ به ‌كوردی‌.

 

لەو ‌گشتاندنه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، کە قوتابخانه‌كانی‌ بنەڕەتی لە 7 بۆ 9ی‌ (دڵدار، ده‌باشان، ئه‌مین زه‌كی‌) ، بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندن ته‌نها پۆلی‌ حه‌وت به ‌كوردی‌ ده‌خوێنن، به‌ڵام پۆله‌كانی‌ 8 و 9، به‌ئینگلیزی‌ به‌رده‌وام ده‌بن.