هاورده‌كردنی خورما بۆ عێراق بە یەکجاریی قەدەغە کرا

06/09/2019 - 10:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وه‌زارەتی كشتوكاڵ هاورده‌كردنی خورمای به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد بەگوێری بڕیارێک کە چەند ساڵێکە هەیە و کاری پێناکرێت و هۆکاری پشت جێبەجێکردنی بڕیارەکەش ئاشکرا دەکرێت.

پێنجشەممە رێکەوتی 2019/9/5 ساڵح حوسنی، وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق لە په‌راوێزی سه‌ردانەکەیدا بۆ پارێزگای كه‌ربه‌لا ، لە كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی یەکجاریی هاورده‌ی خورمای بۆ عیراق راگەیاند.

 

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ش حوسنی وتویەتی: "بڕیاره‌كه‌ له ‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ به‌رهه‌می نیشتمانیی خورما زۆره‌، هه‌ربۆیه‌ به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌ركردووە".

 

لەلایەکی دیکەشەوە حه‌مید نایف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تەکە به‌ سایتی دواڕۆژ-ی راگه‌یاندووە: بڕیاره‌كه‌ بڕیارێكی هه‌میشه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی پێشووتره‌ و له‌ساڵی 1996ه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ و ئه‌مڕۆ وه‌زیر جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ كه‌ربه‌لا پارێزگایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ بەرهەمی خورما.