هاووڵاتیان و خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ئاگادار دەکرێنەوە

06/09/2019 - 10:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

له‌سه‌ر دانانی جۆزه‌ی زیره‌ك بۆ كاره‌بای موه‌لیده‌کان، كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی، په‌یامێك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان و خاوه‌ن موه‌لیده‌كان دەکات و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌شێك له‌ جۆزه‌ كاره‌باییه‌كانی بازاڕ ساخته‌كاریی تێدا ده‌كرێت".

تارق سه‌مین، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی، رایدەگه‌یەنێت: كۆبوونه‌وه‌یان لەگەڵ هه‌موو خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی شاری سلێمانی كردووه‌ و له ‌رێگه‌ی داتاشۆوه‌ بۆیان روونكردووەته‌وه‌ كه‌ چ جۆره‌ جۆزه‌یه‌كی كاره‌بایی باشه‌ و كواڵێتی به‌رزه‌.

 

لەو بارەیەشەوە وتیشی: "دانانی جۆزه‌ی زیره‌ك هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ و داواش له‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ده‌كه‌ین رێگر نه‌بن له ‌دانانی ئه‌و جۆره‌ جۆزه‌یه‌، چونكه‌ لەلایەن ئێمه‌ و قایمقامیه‌تی سلێمانی و فه‌رمانگه‌ی كاره‌باشەوە په‌سه‌ندکراوە و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌".

 

ئاماژه‌شی بەوە داوە كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ناتوانن گوشار له‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان بكه‌ن بۆ دانانی ئه‌و جۆره‌ جۆزه‌یه‌، به‌ڵام ده‌توانن روونكردنه‌وه‌ی ئەوەیان پێ بده‌ن كه‌ كوالیتی به‌رزه‌ و هیچ كێشه‌یەکی نییه‌.

 

ئاشكراشیكردووە کە ئێستا له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌یه‌كی زۆر جۆزه‌ی بازرگانی و ته‌نانه‌ت ساخته‌ش هه‌یه‌، كه‌ بڕێكی زیاتر ئه‌مپێری كاره‌با راده‌كێشن.