کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

06/09/2019 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە زۆربەی شارەکانی هەرێم لە خوار 40وە دەبن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 22 بۆ 40 پلە دەبن، تەنها پارێزگای کەرکوک پلەی گەرمای دەگاتە 40 پلە و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە لە خوار 40وە پلەوە دەبن.

هەروەها سبەی شەممە 7ی ئەیلول، پلەکانی گەرما تاڕادەیەک نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، پلەی گەرمای هەرێمی کوردستان دادەبێزێت بۆ خوار 40 پلە.