حەوت كۆچبەری كورد لە یەكێك لەزیندانەكانی یۆنان دەستبەسەرن

07/09/2019 - 12:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە توركیا ڕایدەگەیەنێـت: ماوەی زیاتر لە مانگێكە حەوت كۆچبەری كورد كە خەڵكی هەرێمی كوردستانن لە یەكێك لەزیندانەكانی یۆنان دەستبەسەرن.

 

ڕۆژ عەزیز نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەتس كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: 40 ڕۆژ لەمەبەو یەختێك كە 45 كۆچبەری كوردی هەڵگرتبوو بەرەو ئیتاڵیا بەڕێكەوتن و دواتر پۆلیسی یۆنانی ڕێگری لێكردن، دوای دەستگیركردنی كۆچبەرانی ناو یەختەكە، گوازرانەوە بۆ دوورگەی‌ كاڵاتاما لە یۆنان و 38 كۆچبەریان لەو كەمپە نیشتەجێكردن.


ئاماژەی بەوەشكرد: حەوت كۆچبەریان كە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە و تەمەنی 18ساڵیشیان لەگەڵەو وەك خۆیان باسی دەكەن 37 رۆژە لە زیندانێك دەست بەسەر كراون و دەڵێن هەموو رۆژێك پێمان دەڵێن لە رۆژانی دوایدا ئازادتان دەكەین و دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی دیكە.

 

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: كۆچبەرەكان باسی بارودۆخی نێو زیندانەكە دەكەن ودەڵێن لە تەوالێتدا خۆمان دەشۆین و بارودۆخی نەفسیمان خراپە و یەكێك لە كۆچبەرەكان ویستوویەتی خۆی بخنكێنێت دواتر لە لایەن پۆلیس و كۆچبەرەكانەوە رێگری لێ كراوەو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەو دوایی رەوانەی زیندانەكەیان كردۆتەوە.

 

نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە توركیا ووتیشی: كۆچبەرەكان خەڵكی هەولێر و رانیە و قەڵادزێ‌ و حاجیاوان.