هەولێر... یاداشتێكی ستەمنامە ئاڕاستەی وەزیری داد كرا

08/09/2019 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەیەك لە پارێزەر و یاساناس و چالاكوانانی شاری هەولێر و دەوروبەری دژی پێدانی عەریزە نوسین بە كۆمپایەك و بەرزی نرخەكەی گردبونەوەو یاداشتێكی ستەمنامەیان ئاڕاستەی وەزیری داد كرد.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەیەك لە پارێزەر و یاساناس و چالاكوانانی شاری هەولێر و دەوروبەری گردبونەوە و تیایدا یاداشتێكی ستەمنامەیان ئاڕاستەی وەزیری داد كرد و داوایان كرد بڕیاری پێدانی عەریزە نوسەكان بە كۆمپانیا و بەرزبونەوەی نرخەكەی هەڵبوەشێندرێتەوە.


ئەو چالاكوانانە لە یاداشتنامەیەكدا ڕایانگەیاند: بەوردبونەوە لە گوزەرانی هاوڵاتیان زیادكردنی نرخی عەریزە نوسین دورە لە ڕەچاوكردنی بارودۆخی هاوڵاتیەكی ئاسایی بێ موچە و پێدانی ئەو پرسە بە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت نرخێكی زۆر زیاتری خسۆتەسەر هاوڵاتیان و لە كاتێكدا حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەنرخێكی زۆر كەمتر ئەو كارە بكات.


هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو: گرێبەستەكە بەبێ هیچ پاڵپشتیەكی یاسایی ئەنجامدراوە و هیچ یاسایەك بونی نیە كە عەریزە نوسەكان بكرێن بە كارمەندی كۆمپانیایەك.