دواجار نێچیرڤان بارزانى بڕیاره‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی و گۆران ده‌رده‌كات

08/09/2019 - 16:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ چاوه‌ڕونی دواجار بڕیار وایه‌ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێم مه‌رسومى سه‌رۆكایه‌تى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى ده‌ربكات، ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان دیاری بكات.ابه‌پێى هه‌موارى كاراكردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ساڵى 2019، سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت، كە هاوكاریی دەكەن لە راپەڕاندنی ئەركەكانیدا و لەكاتی ئامادەنەبوونیدا جێگەی دەگرنەوە.

به‌پێى رێككه‌وتنى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى و گۆڕان هه‌ریه‌ك له‌ شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا له‌ یه‌كێتى و موسته‌فاى سه‌ید قادر له‌ گۆڕان بۆ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم كاندیدن.

دوای دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دیاریكردنى كاندیده‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتیى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، چاوەڕوان دەکرێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا فەرمانی دەستبەکاربوونی جێگرەکانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بە مەرسومێكى فەرمی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌ربچێت.

میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان  بڵاویكردووەتەوە: سەرۆكی هەرێم مەرسومی هەردوو جێگرەكەی واژۆده‌كات، هۆكاری دواكه‌وتنه‌ى واژۆكردنی مەرسومی دەستبەكاربوونی جێگرانی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كه‌ نێچیرڤان بارزانی لە دەرەوەی هەرێم بووە.