دواین زانیاری لەسەر پڕۆژەی پێوەری ئاوی ماڵان بزانە

09/09/2019 - 08:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پڕۆژەی پێوەری ئاوی ماڵان هێشتا لەنێوان جێ بەجێكردن و ڕەتكردنەوە وەك خۆیی ماوەتەوە، پەرلەمانی كوردستان داوای بانگهێشتی وەزیری شارەوانی دەكات داوا دەكات تەندەرو گرێبەستەكان بدرێتە پەرلەمان ، ئەندامێكی پەرلەمان دەلێت كۆمپانیای جێ بەجێكاری پرۆژەكە 20 ملیۆن دۆلار قازانجی كردوەو پرۆسەكە ناڕونەو دەستی حزبی لە پشتەوەیە.

 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت دەسەڵاتی ڕاگرتنی پرۆژەكەیان نیە، بەڵام چاودێری دەكەن.


لە سلێمانی 180 هەزار بەشداربوی ئاو هەیەو تائیستا %75ی پێوەری ئاویان بۆ دانراوە و هەر بەشداربویەك پێوەرەكە نەبەستێت 100 هەزار دینار غەرامەی بۆ دەكرێت.