پەرلەمانتارێك كارێكی نایاسای قوباد تاڵەبانی ئاشكرا دەكات

09/09/2019 - 09:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: قوباد تاڵەبانی بە یەك واژۆ شەش ملیۆن دولار پێشكەش بە كۆمپانیایەك دەكات و كارەكەش بە شێوەیەكی نایاسایی ئەنجام دراوە.


غالب محمد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە دراوە بە گروپی كۆمپانیاكانی (فاروق )لە گرێبەستەكەدا هاتووە كە (10) هەزار تەن چیمەنتۆ دەدرێت بەحكومەت، دەبێت بە هاوڵاتیانی هەرێم بفڕۆشرێتەوە .


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بە پێی نوسراوی ژمارە (388) كە لە برواری 27/6/2019 بەواژۆی قوباد تاڵەبانی (245) هەزار تەن چیمەنتۆی فرۆشتوە بە (فاروقی مەلا مستەفا) كە ئێستا ئیدارەی كارگەی چیمەنتۆكە دەكات، تەنی بە( 40.5) هەزار و پارەكەشی دەكاتە زیاتر لە (9,720,000,000) ملیار دینار و دەبێت پارەكەش بە چەك تەسلیمی بكات.


ئاماژەی بەوەشكرد: بەوەش تەنها لە چەك گۆڕینەوەكە زیاتر لە (6) ملیون دولاری دەست كەوتوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەرگرتنی پارە بەچەك نایاساییە، بە پێی بەندی چواری خاڵی چوارەم لە گرێبەستی نێوان كۆمپانیای فارووق گرووپ و حكومەتی هەرێم هەیە لە كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە نابێت ئەو چیمەنتۆیە كەبەر پشكی حكومەت دەكەوێت بە چەك بفرۆشێت.


ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە لایەنی پەیوەندیدار وەك ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری بازرگانی و لیژنەی پیشەسازی پەرلەمانی كوردستان ڕێگری لە تاڵان بردنی سامانی میلەت بكەن، هەروەها بە نوسراوی فەرمی ئاراستەی دەستەی دەست پاكی و داواكاری گشتی دەكەم بۆ ئەوەی ئەو فەرمانەی قوباد تاڵەبانی هەڵبوەشێنێتەوە ،چونكە بە تاڵانبردنی سامانی گشتیە لە پێناوی كۆمپانیایەكی تایبەت !

 

 

ئەلبوومی وێنەکان