دابه‌شكردنی موچه‌ی چه‌ند شوێنێكی تر راگه‌یه‌ندرا

09/09/2019 - 09:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی موچه‌ دابه‌شناكات به‌وپێیه‌ی‌ پشوی‌ فه‌رمیه‌، به‌ڵام سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، به‌وپێیه‌ی‌ پشوی‌ فه‌رمیه‌ ئه مرۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاده‌وه‌ستێت و موچه‌ی‌ هیچ شوێنێك نادرێت، به‌ڵام ڕۆژی‌ دواتر واته‌ سێشه‌ممه‌ 10-9- 2019 موچه‌ی‌ یه‌كه‌كانی‌ 70و 80ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 11-9-2019 دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌رده‌وامده‌بێت و له‌و چێوه‌یه‌شدا موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.