ڕێكخراوی بەختەوەری پێدوایستی قوتابخانەی بەسەر هەزار منداڵی بێ باوكدا دابەشكرد

09/09/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرپەرشتیاری رێكخراوی بەختەوەری ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی نوێی خوێند لە شاری هەولێر بڕە پارەیەك و جل و بەرگ و پێداویستی قوتابخانەیان بەسەر منداڵانی بێ باوك دابەش كرد.


حاجی كاروان سەرپەرشتیاری رێكخراوی بەختەوەری بە كوردیوی رایگەیاند : لە بۆنەكانی وەك جەژن و رەمەزان ئەركمان زۆر قورسە ، كە قوتابخانەش دەكرێتەوە حەز دەكەین دڵی منداڵەكان خۆش بكەین، ئەوەی ئەمساڵ دابینمان كردووە بۆ هەزار منداڵ بووە.


هەروەها ووتیشی: توانیمان هاوكاری بگەیەنینە هەزار كوڕ و كچی نازدار كە هاوكارییەكە خۆی لە جانتا و جل و بەرگ و دەفتەر و قەڵەم و پێداویستییەكانی قوتابخانەشی لەگەڵدایە، جگە لەمەش بڕێك پارە كە (50) هەزار دینارە پێیان دەدرێت .


ڕوونیشیكردەوە: ئەو بڕە پارەیەی لە كڕین و دابین كردنی جل و بەرگ و پێداویستی قوتابخانە بە منداڵانی دەدەین بایی (14) ملیۆن دینار ، لە كاتێكدا بانگەوازمان كردووە بۆ ئەوەی خێرخوازان یاریمەتییەكانیان پێشكەش بكەن ، بەڵام تەنها چوار ملیۆن هاتووە .